شەڕێکی چەکداری لە ڕحا: ٢ هاوڵاتی عێراقی کوژران
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە شارۆچکەی ئەیوبیەی شاری ڕحا ٢ هاوڵاتی عێراقی کە برای یەکتربوون کوژران.
رووداوەکە لە شارۆچکەی ئەیوبیەی پارێزگای ڕحا لە ناوچەی پیشەسازی رووی دا.
بە هۆکارێکی نادیار لە نێوان کەسێک بەناوی م.ک. و دوو برای عێراقی بە ناوەکانی ی.ر. و م.ر. شەڕەقسەی رووی دا.
دوای ماوەیەک شەڕەکە گەورە بوو و م.ک. بە چەکەکەی تەقەی کردە سەر ئەو دوو برایە.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کران و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران.
بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان ئەو دوو برایە گیانیان لەدەستدا.
گومانلێکرا م.ک. دەستبەسەر کرا و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.